25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوە دەکات، بەوردیی بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە هێرش کردنە سەر دامەزراوە بازرگانییە ئەمەریکییەکان لە بەغدا دەکەین و لێکۆڵینەوەی لێ دەکەین.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هاووڵاتیییانی ئاگاداردەکاتەوە بەهۆی مەترسی ڕفاندن، کرداری تیرۆرسیتیی، پێکدادانی چەکداری و نائارامیی دۆخەکەوە سەردانی عێراق نەکەن.

هێڵێکی گەرمیشی داناوە بۆ پەیوەندیکردنی ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی لەعێراق ڕووبەڕووی کێشە و دەستدرێژیی دەبنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، 5-6-2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە مێدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، “هێرش کراوەتە سەر پەیمانگای کامبریج بۆ فێربوونی زمان لە ناوچەی ئەلعروبە لە پارێزگای دیوانیە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “هێرشەکە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کە بە ماتۆڕسکیل بووە بە نارنجۆک کراوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی یەکێک لە پاسەوانەکانی پەیمانگەکە، هێرشکەرەکەش هەڵاتووە”.

ئەمانەش هەن

کەشێکی زۆر سارد دەگاتە هەرێم و بەفر دەبارێت

hakar

پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

hakar

بەم ھەواڵە ئێران کەمێک دڵ و دەروونی ئارام دەبێتەوە و دەحەسێتەوە

hakar