14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

بارانی بە لێزمە دەبارێت

  • بەپێی بڵاوكراوەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، هێشتا بەهاری ئەمساڵ بارانی بەبەرەوە ماوە و جگە لەم نمە بارانەی لەمشەوەوە دەست پێ دەكات، بارانێكی تری بەخوڕیش بەڕێوەیە.

ئەمڕۆ دووشەم، 13ی ئایار، كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک باران دەبێت و لە تەواوی هەرێمی كوردستاندا خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت.

نمەباران و لە هەندێك شوێنیشدا بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسكە دەبێت، ئەمەش زیاتر دهۆك دەگرێتەوە، بەڵام لە هەولێر و ڕاپەڕین و زاخۆ بارانی تاوناتاو دەبارێت و لە سلێمانی و هەڵەبجەش كەمتر دەبێت، ئەمەش وا دەكات پلەی گەرما دابەزێت.

هەر بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلی

ئەمانەش هەن

وەڵامێكی توند لە ئەحمەد كانییەوە بۆ سەعدی پیرە

hakar

مەسرور بارزانی “ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك، ناحه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و ئازادییه‌ن

hakar

ئەم گەنجەی لە کەلار کوژرا تاقانەی حەوت خوشکە

hakar