تەممووز 28, 2026
rasr.press

نێچرڤان بارزانی: سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە بەهێزەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاماژەیە بۆ پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 22-4-2024) گەیشتە پایتەختی عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شارەکە لە لایەن محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەوە بە گوتنەوەی سروودی نیشتمانیی عێراق و تورکیا و نمایشی پاسەوانی شەرەف، پێشوازیی لێ کرا.
بڕیارە کاژێر 19:30 رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی کوردستان و لە ئاستێكی باڵادا پێشوازی لێ دەکرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا لە کاژێر 19:40 لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەڵێت: “سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکی هەستیاری ناوچەکەدا دێت.”
نێچیرڤان بارزانی باس لەوە دەکات “سەردانەکە ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە بەهێزە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا.”
هەروەها دەڵێ “چاوم لەوەیە لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ ئەوەی پرسە گەرمەکان، لە نێویاندا، ئاشتی، سەقامگیری و گەشەی ئابووری تاوتوێ بکەم.”

ئەمانەش هەن

بەغدا.. سەرۆکوەزیران سودانی پێشوازی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات

hakar

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی گرنگی ئاراستە کرد

hakar

رێژەی دەنگدەران لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێنەوە

hakar