25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

لیستی مووچە ڕادەستی عێراق کرا وردبینی دەستی پێکرد

كەمێك پێش ئێستە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرا و وردبینی دەستی پێ‌ كردووە و ئەگەری هەیە سبەی تەواو بێت.
ئەمڕۆ دووشەم 22ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، راگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەران رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرا و ئەمڕۆش وردبینی تێدا دەكرێت.
زیاتر گوتی، وردبینییەكە هێندە كاتی ناوێت، رەنگە بەیانی تەواو بكرێت و دەست بكرێت بە تەمویلی مووچەی فەرمانبەران.
دوێنێ‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا كرا.
 باس لەوەش كرا، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی كرا، بڕیارە دوای وردبینیكردنی لیستەكان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.

ئەمانەش هەن

بریارەکەی وەزیری دارایی هەفتەیەك بڕ دەكات

hakar

چەند زانیارییەک لە شاخەوان عبدوڵڵاوە لەسەر مووچەی فەرمانبەران​​​​​​​​​​​​​​​​

hakar

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كێشەی زەویی سندووقی لە سنووری گەرمیان چارەسەر كرا.

hakar