25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

ھەواڵێکی ناخۆش بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان

مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کێشەی تێکەوتووە، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک دیارنییە چۆن بنێردرێت، ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانەی هەبوون بۆ ساڵی ڕابردوو بوون، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی سیاسیی یەکێتی و پارتی بچنە بەغدا.

بەپێی زانیارییەکان،حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە لەگەڵ شاندی سیاسی سەردانی بەغدا بکات. کە بڕیارە سەردانی سوودانی بکەن و  پەیام و هەڵوێستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێبگەیێننن لەبارەی مووچە و بودجە،  کە دەبێت ئەمساڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت.

 چوونی شاندەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە ئێستا محەممەد شیاع سوودانی بە گەشتێکی فەرمی لە بەریتانیایە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ناگەڕێتەوە، هەروەها تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش بەهەمانشێوە لە دەرەوەیە و ئەم پێنجشەممەیە دەگەڕێتەوە.

  شاندێکی تەکنیکیش لەگەڵیان دەڕوات بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ، ڕێکبکەون کە چۆن ئەمساڵ مووچە بنێردرێت. دیارنییە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەبێت یان ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت.

ئەوەش بزانە: ئەمڕۆ کە 14ی مانگە تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەک نەنێردراوە و دیار نییە کەی دەنێردرێت.

ئەمانەش هەن

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بەبەشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

hakar

ھەفتەی داھاتوو بە سەدان ھەزار فەرمانبەرانی ھەواڵە خۆشەکەیان پێدەگات

hakar

ھەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران ھات

hakar