13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

کەسێک کارەساتێکی دڵتەزێنی لە نێو خانەوادەکەی دروست کرد

گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە، بەو هۆیەوە، باوکی، خوشکی و هاوژینەکەی بریندار بوون.
رۆژی ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ریاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە رووداوێکی بریندارکردن بە چەک، دەرکەوت کەسێک هاوژینەکەی، خوشک و باوکی بریندار کردبوو، بەڵام برینەکانیان مەترسیدار نین.”
 وەکو گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، دەمەقاڵێ لە نێوانیان روویداوە، دواتر ئەو گەنجە بە دەمانچە تەقەی لێکردوون و برینداری کردوون.
تەقەکەرەکە ناوی (ر. ئـ. ر)ـە و تەمەنی 40 ساڵە، دانیشتووی زاخۆیە. گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی: “تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.”
سەبارەت بە تەندروستیی بریندارەکان، ئەحمەد رەمەزان گوتی، “دووانیان گوللە بە قاچیان کەوتووە، یەکێکیشیان گوللە بە دەستی کەوتووە، تەندروستییان جێگیرە.”

ئەمانەش هەن

لقی 23ی قەرەچووغی پارتی بانگەشەكانی عەلی حەمە ساڵح بەدرۆ دەخاتەوە

hakar

سوپاس رۆژئاوا

Mohammed

کاتی ناردنی مووچەی مانگی 4 بۆ هەرێم بزانە

hakar