تەممووز 28, 2026
rasr.press

پێشەوا هەورامی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكانی ئاشکرا کرد

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە دوای جەژنی قوربان مووچەیەکی دیکەی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6/2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “داواکارییەکانی بەغدا بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان جێبەجێ کراون و هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەماوە.”

گوتیشی: “لە دوای جەژنی قوربان مووچەیەکی دیکەی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.”

ئەوەشی خستە روو: “مانگی داهاتوو ژمارەی ئامێرەکانی پارەدان زیاد دەکرێت و ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەشی کە لە رێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن بۆ دوو هێندە زیاد دەبێت.”

هەروەها گوتەبێژی حکوومەت سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە لەسەر ئەم بابەتە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.

ئەمانەش هەن

حیزبی کوردی هەیە، بە هاوکاری هەندێک لایەن کار بۆ دابڕانی ئێزیدییەکان لە کۆمەڵگەی کوردی دەکەن.

hakar

محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا دەڵێت، یەکەمجارە “گفتوگۆی هەستیار” لەسەر هەموو بابەتەکان دەکرێت.

hakar

چارەنووسی جێگری سەرۆکی مالاوی ئاشکرابوو

hakar