25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

هەولێر قوڵایی بڕیار دەبێت

  • ھەولێر قوڵایی بڕیار دەبێت
    تەنیا کوردی
    تورکیاو عێراق چەند رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڵام سەرجەمی رێککەوتنەکان لە ئاو، وزە، بازرگانی و رێگەی گەشەپێدان و ئەمنی، لە ئاسمان بێت یان زەوی، ھەولێر قوڵایی رێککەوتنەکە دەبێت، چونکە بە دەستووری ئاسمانی بێت یان زەوی، رێگاکان دێنەوە قوڵایی بڕیار لە ھەولێر، کە دەڵێین ھەولێر واتە ھەرێمی کوردستان و بڕیاری کۆتایی بۆ سەرخستن یان شکستھێنانی ھەر رێککەوتنێک..واتە قورسایی سەرۆک بارزانی و ڕۆڵی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت لە خوێندنەوەی پێشھات و دروستکردنی بڕیاری چارەنووسساز بۆ داھاتووی ھەرێم و پێوەندار بە ناوچەکە و جیھان.
    -ھەولێر، قوڵایی دامەزراندنی فیدڕاڵیەتی عێراق بوو..
    -ھەولێر، قوڵایی ئاوەدانی و پێشکەوتنی ھەرێم بوو…
    -ھەولێر قوڵایی شکاندنی ئەفسانەی داعش بوو…
    -ھەولێر قوڵایی ئاشتی و رێککەوتن و سەقامگیری و ھاوسەنگی ئیقلیمی دەبێت.
    لەم سەردانەی سەرۆککۆماری تورکیا کە لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا، بۆ ھاوسەنگی ئیقلیمی و سەرخستنی ھەر رێککەوتنێکی ئەرێنی، ھەولێر قوڵایی بڕیار دەبێت..بەھەر لێکەوتەو ئەنجامێک کە پێوەندار دەبێت بە ناوچەکە.

ئەمانەش هەن

مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت مووچە دابەش دەکرێ

hakar

شۆک، بزانە لە بەغدا لەبەر کێ دەکرێتە پشوو!

hakar

‎بەغدا ھێشتا برینەکانی وشک نەبووە

hakar