13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

سەرۆکی حکوومەت گەورەترین پرۆژەی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نی له‌سه‌ر ئاستی عێراق کردەوە.

دووشەممە، 07-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی “کاڤین فارم”ـی کردەوە کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر.
کاڤین فارم، گەورەترین پرۆژەی ئاژەڵداری و شیرەمەنییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و بە گوژمەی 80 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.
ڕووبەری پرۆژەکە، سێ هەزار دۆنم زەوییە و دوو هه‌زار و 500 هه‌لی كار بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.
پرۆژەی کاڤین فارم توانای بەرهەمهێنانی 120 هەزار لیتر شیری لە ڕۆژێکدا هەیە؛ ئەمەش وا دەکات به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیی ناوخۆ، شوێنی به‌رهه‌می بیانی بگرێتەوە.
ڕۆژی 07-06-2022 لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەردی بناغەی پرۆژەکە دانراوە و لە ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگدا تەواو کراوە.
ڕووبەری سەوزایی پرۆژەی “کاڤین فارم” زیاتر لە 125 هەزار مەتر دووجایە و نزیکەی 25 هەزار نەمام لێی چێندراون.

ئەمانەش هەن

سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەست بە کار بوو.

hakar

بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیا بافڵ تاڵەبانی ناتوانێت لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بکات

hakar

وادەی گەڕانەوەی حاجییانی ھەرێمی كوردستان دیاریكرا

hakar