13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

بەشار ئەسەد و ئەرۆغان دێنە عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەردوو لایەنی تورکیا و سووریا لە بەغدا کۆدەبنەوە، بەڵام تائێستا ڕێکەوتی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.

تورکیا و سووریا لە ساڵی 2011ەوە پەیوەندییەکانیان پچڕاوە، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان عێراق لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی لە بەغدا هەردوو وڵات کۆببنەوە و قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان دەستپێبکەنەوە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: “لەگەل هەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا وسووریا کۆبووینەتەوە و ڕێکەوتنێکی سەرەتایی کراوە بۆ ئەوەی هەردوولا لە بەغدا کۆببنەوە، بەڵام هێشتا ڕێکەوتێک دیاری نەکراوە، دوای گەڕانەوەم لە ئەمریکا ڕێکەوتێک دیاری دەکەین”.

سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی لە ئەمەریکا ڕایگەیاند، داوا دەکەن لە سووریا ئاشتییەکی دادپەروەرانە بێتە ئاراوە و وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا کار لەسەر دیدارەکەی لەگەڵ بەشار ئەسەد دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی 2022 و 2023 تورکیا و سووریا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسی هەواڵگری کۆبوونەتەوە، بڕیارە ئەمجارە لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار کۆببنەوە.

ئەمانەش هەن

🔴 بە فەرمی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوەرانی بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە راگەیێندرا

hakar

عێراق بڕیاری دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دابەزێنێت بۆ ژێر چوار ملیۆن بەرمیل.

hakar

بەهێزترین پاڵپشتی بۆ ئۆکڕانیا راگەیەنرا

hakar