تەممووز 28, 2026
rasr.press

ئێستا هەواڵی خۆش لە بارەی مووچەوە گەیشت

وردبینیکردن لە لیستی مووچە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هیچ کێشە و گرفتێکی بۆ دروست نەبووە، هەفتەی داهاتوو وردبینی تەواو دەبێ و ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە، بەهۆی ئەوەی لیستی مووچە کۆمەڵێک ناوی تێدا بووە کە پێویست بووە لە لیستی خانەنشیناندا بن، گوایە لەبەر ئەو هۆکارە وردبینیکردن لە لیستی مووچەکەدا ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەک لە شاندی تەکنیکی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند، ڕاستە وەزارەتی دارایی عێراق پرسیاری ناوی خانەنشینانی نوێی کردووە و وتوویانە ناوی خانەنشینانی نوێتان دەرنەکردووە.

– “ئێمەش دەستبەجێ وەڵامی ئەو پرسیارەی وەزارەتی دارایی عێراقمان دایەوە، بەڵگەمان خستنە بەردەست و وتمان ناوەکانمان دەرهێنان و ئەمەش ناوەکان”.

– “پێشیان وتین هەفتەی داهاتوو وردبینی تەواو دەبێ و ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەستپێدەکەن”.

ئەمانەش هەن

باڵیۆزی بەریتانیا بە توندی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر . سەرکۆنە دەکەین

hakar

نێچیرڤان بارزانی بانگەشەیەکی مۆدێرن و کاریگەر

hakar

نمە باران دەست پێدەکات و کەشەکەش زیاتر فێنک دەبێت

hakar