تەممووز 28, 2026
rasr.press

ئـەمشەو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان لەبەر هەندێ گرفتی نەخوێندنەوەی ناو و کۆد تا ئێستا نەنێردراون.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: هەندێک لە وەزارەتەکان و شوێنەکان ئەو لیستانەی ناردبوویان گرفتی خوێندنەوەی کۆد و ناویان هەبوو، ئێستا شتەکان ئامادەکراون و دەکرێنە نووسراوی فەرمی و چاپ دەکرێن.

 سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی: ئەمشەو لیستی مووچە بە ئیمێل بۆ بەغدا دەنێرین، ڕۆژی شەممە 29-6-2024، نووسراوەکان بە کاغەز دەبەینە بەغدا تا ڕۆژی یەکشەممە 30-6-2024 لەگەڵ دەستپێکی دەوام بەغدا کاری لەسەر بکات، لەگەڵیان دەبین بۆ ئەوەی وردبینییەکە زوو تەواو بکرێ تا ئەم هەفتەیە پارەکە تەمویل بکرێت.

ئەمانەش هەن

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی زه‌وی ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی سنووری مادده‌ی 140

hakar

د.شاخەوان عەبدوڵلا قسەی لەگەڵ سودانی و تەیف سامی کرد

hakar

لە رۆژی سەرژمێری پارتی کارێکی جیاواز دەکات و هەموو لایەنەکان دەگرێتەوە

hakar