
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، تەنانەت ئەگەر حەماس بە ئاگربەستیش رازی بێت، کەرتی غەززە کۆنتڕۆڵ دەکەن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سکای نیوز ئوستراڵیا) ئاماژەی بەوەکردوە،” بەمەبەستی لەناوبردنی تێکدەران و فەراهەمکردنی سەقامگیری بۆ ناوچەکە، تەواوی کەرتی غەززە کۆنتڕۆڵ دەکەین، تەنانەت ئەگەر حەماس لە کۆتا ساتەکانیشدا بە ئاگربەست رازی بێت “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئامانجمان ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و چەکدانانە بە چەکدارانی حەماس، لەناوبردنی کۆتا مۆڵگەشیان کارێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە “.
لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکاشەوە، ناتانیاهۆ دەڵێت،” دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتی تەواومان دەکات لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان بۆ سەر غەززە “.

