14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

هاوكاریی مەسرور بارزانی دابەش دەکرێتەسەر ئەم توێژە


دابەشكردنی هاوكاریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 2 بەسەر ڕزگاربوانی ئێزدی لەدەستی تیرۆرستانی داعش دابەش دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند شوێنێك بۆ پڕۆسەی دابەشكردن دیاری كراوە.

پڕۆسەی دابەشكردنی ئەو هاوكارییە (مینحە) لەم شوێنانە دەبێت:
یەكەم: قەزای شێخان – بنكەی لالش – شەممە 8ی 3ی 2025، بە درێژایی ڕۆژەكە ئەو هاوكارییە دابەش دەكرێ.
دووەم: كۆمەڵگەی شاریا – هۆڵی لالش – یەكشەممە 9ی 3ی 2025، لە كاتژمێر 10ی بەیانی دەست پێ دەكات.
سێیەم: ناحیەی خانكێ – هۆڵی لالش/ قەسرێزدین – دووشەممە 10ی 3ی 2025، لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ دەست پێ دەكات.
چوراەم: كۆمەڵگەی دێرەبوون – هۆڵی لالش – سێشەممە 11ی 3ی 2025، لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ دەست پێ دەكات.

لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش دابەشكردنی ئەو هاوكارییە بەردەوام دەبێت و لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ لە بنكەی لالش لە دهۆك دەبێت.

ئەمانەش هەن

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆلە بەغدا دەبێت:

hakar

سعودییە هۆشداری دەداتە عومرەکاران

hakar

سبەی کرایە پشوو

hakar