25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

ئەم پیاوە لە لایەن برای خێزانەکەیەوە کوژرا

ئەمشەو یەکشەممە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی خێزانیی نێوان دوو هاوسەر کە دواتر بووەتە ناکۆکی بنەماڵەیی، هاوڵاتییەک کوژرا.

کێشەکە بریتیی بووە لە جیابوونەوەی دوو هاوسەر، هەرچەندە لە سەرەتادا بە سوڵحی عەشایەری کێشەی نێوان دوو هاوسەرەکە چارەسەرکراوە، بەڵام لەلایەن برای ژنەکەوە دەستدرێژی گولـلە دەکرێتە سەر پیاوەکە و دەیکوژێت.

کوژراوە ناوی جاسم کەریمە و تەمەنی 44 ساڵە و شۆفێری ئامبۆڵانس بووە له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی.

ئەمانەش هەن

ناسنامەی ئەو هێزەی حەشـ*ـدی شـ*ـەعبی ئاشكرا کرا كە ئەمڕۆ چوونە كوڵەجۆ.

hakar

د.دلێر شینە؛هۆی مردنی حاجیان فەقەت هۆکاری دەسەلاتی سعودیا بووە

hakar

كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7ی ڕاگەیاندرا

hakar