25 C
Chicago
ئەیلوول 13, 2026
rasr.press

شۆک، بزانە لە بەغدا لەبەر کێ دەکرێتە پشوو!

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی 2ی 2025 عەبدولموتەلیب عەلاوی، پارێزگاری بەغدا بڕیاری دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمی ڕابگرێت، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ مەراسیمی پرسە و یادكردنەوەی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵای لوبنانی.

ئاژانسی (شەفەقنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە، دەوامی فەرمی لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگاری بەغدا ڕادەگیرێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگاری بەغدا.

ڕوونیشی کردەوە: پشووەكە بۆ ڕێزلێنانە لە حەسەن نەسروڵڵا، تاكوو زۆرترین خەڵك لە پرسەكەدا و یادكردنەوەیدا بەشدار بن و هاتوچۆیان بۆ ئاسان بكرێت.

ئەمانەش هەن

مەسرور بارزانی: پێویستە قوتابییان و لاوانی کوردستان زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن

hakar

چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێڵەكانتان بەھۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما.

hakar

بەرگریی ئاسمانیی عێراق: ئەو درۆنەی لە کەرکووک خراوەتە خوارەوە “تورکییە”.

hakar