25 C
Chicago
ئەیلوول 13, 2026
rasr.press

ناوی مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی پارچەزەوی بڵاو كرایەوە

لە سەرجەم دمودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 17 هەزار و 218 مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردەوە: “دوا بەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و دەرچونی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان و پاش پێکهێنانی لێژنەی تایبەت بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا و پێدانی ڕێنمایی بۆ شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و چۆنیەتی شیکردنەوەی ڕێنماییەکان، سەرئەنجام لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دامودەزگاکانیدا 17 هەزار و 218 فەرمانبەر و مامۆستا سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی، ئەویش بەپێی سنوری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “لە دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار سەبارەت بەو ناوانەی کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، لە ئێستادا سەرجەم ناوی سودمەندان بڵاودەکەینەوە بەمەبەستی زانینی سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “گەڕانەوەی ناوی سودمەندان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی کارتی زانیاری بووە، واتە کارتی زانیاری بووەتە بنەما بۆ دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر سنوری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.”

ئاشكراشی كردووە: “ئەمڕۆ 16/2/2025 سەرجەم فۆڕمی سودمەندان لە دیوانی وەزارەتەوە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کرا بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.”

ئەمانەش هەن

شه‌پۆڵێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

hakar

‎ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پردی ڕانیە – بنگرد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کرایەوە.

hakar

دوای بە گرێبەستکردنی وانەبێژان حکومەت ھەواڵێکی خۆشی بۆ ئەم چینەش ھەیە

hakar