25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستە کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: “پێشوازیی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین.”

راشی گەیاندووە: “دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین هاوکاربوون لە سەرخستنی هەموارکردنەکە، هەروەها سوپاسی تیمی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمیش دەکەین بۆ کارکردن لەپێناو دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.”

سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: “هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییەی هەموارکردنی یاسای بودجە، ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکوومەتی فیدراڵ بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.”

ئەمانەش هەن

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

hakar

دوای پارێزگار، کورد گەورەترین پۆست لە کەرکووک لە دەستدا

hakar

ئۆکڕانیا بە ئاگربەست رازیبوو

hakar