25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

وەزارەتی شارەوانی زانیاریی نوێی لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران راگەیاند

بەرپرسێکی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە کاری وردبینکردنیان بۆ ھەزاران فۆڕمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران تەواو کردووە و بڕیارە دوای تەواوبوونی پشووی سەری ساڵ، ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی ڕەزامەندی دابەشکردنیان بدرێت.

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: “دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرندا، دەستمان بەدابەشکردنی فۆڕم بەسەر تەواوی شارەوانییەکان کرد بۆ ئەوەی بەپێی مەرج و ڕێنوێنییەکان دابەشی ئەو فەرمانبەرانەی بکەن کە سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.”

گوتیشی: “بۆ ئەو مەبەستە دوای بڕیارەکە واتە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا کاری وردبینکردنی 16 ھەزار فۆڕممان تەواو کردو ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەریاندا دواتر ناوەکانمان بۆ شارەوانییەکان گەڕاندەوە و زۆربەی شارەوانییەکان دەستییان بە دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر فەرمانبەران کرد.”

سەربەست مەولود باسی لەوەش کرد: “ئێستا کاری وردبینکردنی 100 ھەزار فۆڕمی دیکەمان تەواو کردووە و بەنیازین دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ و دەستپێکردنەوەی دەوام، ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی بکەین بۆ ئەوەی ڕەزامەندیان لەسەر بدات ئێمەش ئاراستەی شارەوانییەکانی بکەین و زەوی بدەنە فەرمانبەران.”

ڕوونیش کردەوە: “نزیکەی 400 ھەزار فۆڕم لەلایەن فەرمانبەر و کارمەندانی وەزارەتەکان پڕکراونەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی کە ھەوڵدەدەین بە چەند قۆناغێک تەواویان بکەین و بەپێی مەرج و ڕێنوێنییەکان و بەپێی کارتی زانیاری، زەوی بدرێتە فەرمانبەران.”

ئەمانەش هەن

ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 3 بۆ بەغدا دەنێردرێت

hakar

‎ئەمرۆ بە سەرپەرشتی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کرد

hakar

وەزارەتی دارایی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

hakar