14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

دابەشکردنی مووچە زیاتر دوادەکەوێت

بڕیار بوو لەم چەند ڕۆژەدا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  خەرج بکرێت. بەڵام بەهۆی سەفەری وەزیری دارایی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە دوای سەرژمێری دانیشتووان.

لەکاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان بوون بەغدا مووچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بەهۆی گەشتکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان.

دەسەڵاتی خەرجکردنی مووچە لەدەستی تەیف سامییە، ئەمەش وا دەکات تاوەکو لەسەفەرەکەی نەگەرێتەوە نەتوانرێت پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

نزیکەی 50 ڕۆژە بەغدا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە.

 لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی ڕەوانەی بەغدا کرد. بەڵام بەغدا بیانووی جۆراوجۆر هەڕۆژە و بەربەستێک بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەکات.

ئەمانەش هەن

ڕوونكردنەوەی فەرمی لەبارەی وێنەكەی سالار عەزیز و فەرەیدوون عەبدولقادر لەگەڵ پشتیوان سادق دەدرێ

hakar

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت

hakar

ھەواڵێکی خۆش لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

hakar