14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

ھەواڵێکی خۆش بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و خانەوادەکانیان

مووژدەیەکی دڵخۆشکەر بە پێشمەرگەو خانەوادەکانیان دەدرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان، مووژدەیەکی دڵخۆشکەری ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگەو خانەوادەکانیان کرد.

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەولا بیمەی تەندروستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکرێت.

لەبڕیارەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە: هەر پێشمەرگەیەک نەخۆش بکەوێت و پێویستی بەچارەسەر هەبێت، 70%ی تێچووی چارەسەری بیمەی تەندروستیی لەلایەن حکومەتەوە بۆ دابین دەکرێت.

واتا هەر پێشمەرگەیەک پێویستی بەچارەسەر هەبێت، بڕی 70%ی پارەی خەرجیی چارەسەرەکەی لەلایەن حکومەتەوە دەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەئاییندەکی نزیکدا هەمان بیمە کە ڕێژەکەی دیاری نەکراوە، بۆ خانەوادەی پێشمەرگەش دابینبکرێت.

ئەمانەش هەن

بەرگری شارستانی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکەتەوە

hakar

فۆرمی دابەشکردنی زەوی گەیشت

hakar

خۆرەبایەکی بەهێز رووی لە هەسارەی زەوی کردووە

hakar