تەممووز 28, 2026
rasr.press

هــــــات شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و چەندین ڕۆژ بەردەوام دەبێت

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، بە هۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی ١ی تشرینی دوەم بارانی بەخۆر لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، کۆی مۆدێلەکانی کەشوھەوا ھاوکۆکن لەسەر ھاتنی شەپۆلێکی چری بارانبارین بۆ سەرتاسەری ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سوورە لە ناوچەکانی سعودیە لە ئێستادا کاریگەریەکانی بەردەوامە بە باران و تەرزەی بەخور.

دەشڵێت” پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنجشەمە ٣١ی تشرینی یەکەم کاریگەری ئەو بارستە ھەوا شێدارە بگاتە ناوچەکانی عێراق و رۆژی ھەینیش ١ی تشرینی دوەم بگاتە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی پێنج رۆژ کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە لەسەر کەشی ناوچەکە بەبارانی پچر پچر و ھەندێک کاتیش ھەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ لەگەڵیدا ئەبێت

ئەمانەش هەن

شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

hakar

ڕاگەیاندراوێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

hakar

ڕاگەیەنراوێک لە سوپای ئیسرائیلەوە.

hakar