25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

لە ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بارەگای دەم پارتی.

لە ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بینای بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، دواتر هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.

درەنگی شەوی رابردوو 24ـی تشرینی یەکەم، کەسێک بە بەرد هێرشی کردە سەر بارەگای دەم پارتی لە ناوچەی بالگات لە ئەنقەرە.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشبەرەکە ناوی (هـ. ج. ئۆ.)یە و بە هۆکارێكی نادیار بەبەرد هەندێک پەنجەرەی دەروازەی بارەگاکەی شکاندووە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە و هێرشبەرەکەیان دەستبەسەر کرد. لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە بنکەی پۆلیس دەرکەوتووە کە هێرشبەرەکە سەرخۆش بووە.

ئەوە یەکەمجار نییە هێرش دەکرێتە سەر بارەگاکانی دەم پارتی لە پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان. رۆژی 08-05-2024 لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی لە شارۆچکەی بێرەجووکی سەر بە شاری رووهای باکووری کوردستان.

ئەمانەش هەن

چاوەکان لەسەر ئەوەن دادگە بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکە بدات.

hakar

عەرەبی هاوردە لە کەرکووک ڕێگری له جووتیارانی کورد دەکەن .

hakar

ئەمەریکا پەیامێکی توندی گەیاندە سودانی

hakar