13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ تەواوی کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
لەم دەرفەتەدا وەک چۆن هەرێمی کوردستان هەمیشە نموونەی وڵاتی فرە ئایین و ئایینزاکان بووە، هەمدیسان جەخت دەکەینەوە سەر قووڵکردنەوە و پتەوکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و هەماهەنگی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندووتیژی لە هەرێمی کوردستان.
جارێکی دیکە بیرەوەری لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (حەزرەتی محەمەد) دروودی خودای لەسەر بێت لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
12ی ڕەبیعولئەوەل 1446ی کۆچی
15ی ئەیلوولی2024زایینی

ئەمانەش هەن

لیستی مووچەی خانەنشینان بە گۆڕانکارییەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت

hakar

یەپەگە پێشوازی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات

hakar

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

hakar