25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

لە گوندێکی کەرکووک شەڕ لە نێوان “گرووپێکی چەکدار” و هێزە ئەمنییەکان ڕووی دا.

لە گوندێکی سەر بە کەرکووک شەڕ لە نێوان “گرووپێکی داعش” و هێزە ئەمنییەکان ڕووی دا و بەهۆیەوە، چەکدارێک کوژرا و سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕاگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-09-2024، لە گوندی سێکانیانی سەر بە کەرکووک؛ شەڕە تەقە لە نێوان گرووپێکی سەر بە “داعش” و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە ڕووی دا.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند،  لە ئەنجامی شەڕە تەقەکە چەکدارێک کوژراوە و یەکێکی دیکەشیان دەستگیر کراوە؛ لە بەرانبەردا، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

بە گوتەی هەمان سەرچاوە گرووپە چەکدارەکەی سەر بە داعش؛ خۆیان لە نێو خانووەکی گوندەکەدا حەشاردابوو.

باسی لەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە و گەمارووی خانووەکەی گوندی سێکانیانیان داوە.

ئەمانەش هەن

زانیاری گەیشت، نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د بن زايد باسی چیانکردووە؟

hakar

لاجان موحەممەد قەوماندی

hakar

لە بەردەڕەش: کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی کۆتایی ژیانی ژنێک

hakar