تەممووز 28, 2026
rasr.press

لە هەولێر ڕۆژانە 100 درەخت دەچێنرێت.

هەڵمەتی چاندنی درەخت لە گەڕەک و ناوەندە حکومییەکانی هەولیر بەردەوامە، دەستەی ژینگە بێبەرامبەر درەختی چوار وەرزە بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات.

دڵشاد هیرانی، بەرپرسی دەستەی ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند : ڕۆژانە 50 تاوەکو 100 درەخت بە هاووڵاتیان دەدەین، بۆ فەرمانگە حکومییەکانیش 100 تا 500 درەخت دەبەخشین.

لە 22-2-2024، دەستەی ژینگەی هەولێر هەڵمەتی درەخت بەخشینی دەستپێکردووە، ئەم هەڵمەتەش هەموو شوێنێک دەگرێتەوە جگە لە شوێنە ئەهلییەکان.
ئەو درەختانەی دەستەی ژینگە دەیانبەخشێت هەر چوار وەرزەکە سەوزن، وەک سنەوبەر، زەیتوون و جۆری دیکە.

ئەمانەش هەن

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا

hakar

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی خورماتوو.

hakar

هەواڵێکی گرینگ لەبارەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەرانەوە

hakar