13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپەکانی ڕەفەح بە “تاوانی جەنگ” وەسف دەکات.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی داوای لێکۆڵینەوەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح وەک تاوانی جەنگ، کردووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل “شکستی هێناوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ خۆلادان، یان کەمکردنەوەی زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی”.

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی، ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە هێرشەکانی بۆ سەر ڕەفەح و کەمپی ئاوارەکانی ئەو شارە دەست پێ کردووە، کە لەهیرشەکانیدا چەکی کاریگەریی بەکارهێناوە.

جەختی لەوە کردەوە “ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا بۆمبی گەورەی لە ناوچە مەدەنییە قەرەباڵغەکان بەکارهێناوە، هاووڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج گرتووە”.

ڕێکخراوەکە دەڵێت: یاسای نێودەوڵەتی ئەو هێرشانە قەدەغە دەکات کە جیاوازی لەنێوان ئامانجی سەربازی و مەدەنی ناکەن، هەروەها سوپای ئیسرائیل ئەو ناوچانەی سەلامەتن بۆمباران کردووە، بە بیانووی لێدانی چەکداران.

لێکۆڵینەوەکە، بەڵگەی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئاوارەکان لە کەمپەکانی ڕەفەح تۆمار کردووە، دەشڵێت: یاسای نێودەوڵەتی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هێرشانە قەدەغە دەکات.

ئەمانەش هەن

چارەنووسی مووچەی چوار مانگی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکرێت.

hakar

ئەم پیاوە لە لایەن برای خێزانەکەیەوە کوژرا

hakar

وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

hakar