25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەرچوو.

پێشتر مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تەنها بۆ ماوەی یەك ساڵ دەدرا بەو كەسانەی كە خوازیاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بوون بەڵام لە ئێستادا شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی (یەك ساڵ) بۆ (سێ‌ ساڵ) مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

 

پێشكەش كردنی داواكارییەك لەلایەن خاوەن مۆڵەتی شۆفێرییەكەوە بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكەی بۆ ئەو ماوەیەی كە داوای دەكات.

پێدانی ڕسوماتی تایبەت بەرامبەر بەو ساڵانەی كە مۆڵەتەكەی تێدا دەگۆڕێت بۆ نێودەوڵەتی.

ئەم بڕە رسوماتانە وەردەگیرێت بەرامبەر بە خزمەتگوزارییەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی:

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەك سال (50،000) پەنجا هەزار دینار

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ (100،000) سەد هەزار دینار

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ (150،000) سەدو پەنجا هەزار دینار

لەكاتی وون بوون یان تێكچوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی (50،000) پەنجا هەزار دینار

(10،000) دە هەزار دینار كرێی خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی

پێداویستییەکانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی

1. مۆڵەتی شۆفێری بەسەرنەچووبێت

2. پاسپۆرت (جواز سفر) عێراقی پێبێت و بەسەرنەچووبێت.

3. (٢) دوو وێنە

بەشی مۆڵەتی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە

ئەمانەش هەن

هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان

hakar

50 ساڵ لەمەوبەر لەیلا قاسمو هاوڕێکانی لە سێدارە دران

hakar

سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەست بە کار بوو.

hakar