25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای دیمەشق-بەیروت بۆردومان کرا.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای دیمەشق-بەیروت بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا.

ڕێگای دیمەشق-بەیروت دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ سەرکردەکانی حزبوڵلا و ڕێگایەکە بۆ دابینکردن و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو کەسەی کوژراوە سەرکردەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بێت.

هەرچەندە لە دوای ساڵی 1973ەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل و سووریا وەستاوە، بەڵام زۆرجار ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سوپای سووریا و لایەنگرانی ئێران لەو وڵاتە.

بەگوێرەی مێدیاکان، دوایین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی دیمەشق-بەیروت بووە، هەرچەندە تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسەی کوژراوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو کەسە سەر بە حزبوڵلای لوبنانی بێت، چونکە ڕێگای دیمەشق-بەیروت دەروازەیەکی بۆ هاتوچۆی سەرکردەکانی حزبوڵلا و دابینکردن و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ لوبنان.

ئەمانەش هەن

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە.

hakar

لەسەر ئەرکی فەرماندە سیهاد بارزانی مزگەوتی گەورەی حاجی ئۆمەران نۆژەن دەکرێتەوە

hakar

کەنەدا چووە پاڵ ئۆکرانیا

hakar