25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

لە سلێمانی دایك و كچێك بە چەقۆ پیاوێك دەكوژن

پۆلیسی سلیمانی بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لە ماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕ و دەماقاڵێ، لە ئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەست دەدات، دواتریش تۆمەتبارەكان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.

بڵاویشی كردەوە: دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە و ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیان پێ کرد.

هەروەها بڵاوی كردەوە: سەرئەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ن، ع، م – أ، ج، م) کە دایک و کچن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ئەمانەش هەن

كاتی دەوامی فەرمانبەران گۆڕا

hakar

24 تاقیگە لە هەولێر داخران و 21ی دیکەش سزادران

hakar

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

hakar