تەممووز 28, 2026
rasr.press

بەم مەرجانە خانەنشینان زەوی وەردەگرن

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە ئەم مەرج و رێنماییانەی بڵاوکردوونەتەوە:
1- رۆژی دووشەممە، 29-7-2024 فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێن.
2- تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.
3- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند بوبن لە وەرگرتنی زەوی.
4- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە رێگەی فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.

ئەمانەش هەن

خانەنشینانی یەکەی 70زیاتر لە 10 ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە

hakar

بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان درا.

hakar

دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان سامانی ماسییان بووژاندووەتەوە.

hakar