25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

هەواڵێکی خۆش لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ خانەنشینان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ بەڕێوبەرایەتیی گشتی خانەنشینی وەزارەتەکەی رایدەگەیێنێت لە یەکشەممەوە دەتوانن فۆڕمی دابەشکردنی زەوی وەربگرن.
بەڕێوبەرایەتیی گشتی خانەنشینی لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێ “ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە؛ لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە 28-7-2024، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.”
وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ “فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون. هەروەها تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.”

ئەمانەش هەن

حکومەتی ھەرێم دەستپێشخەریکردووە، زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی ١٢ و ١ گەیشت

hakar

خانەنشینانی یەکەی 70زیاتر لە 10 ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە

hakar

مووچەخۆران لەبارەی وەرگرتنی مووچەکانیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە

hakar