13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

ئاسایشی هەولێر لایڤەکانی تیکتۆک سنووردار دەکات

ئاسایشی هەولێر لایڤەکانی تیکتۆک سنووردار دەکات، و بەڵێننامە و پەنجەمۆر بە چەندین کەسی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕدەکاتەوە.

لەو بارەیەوە موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: “چەندین کەسی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایڤەکانیان قسەی نەشیاویان دەکرد و ئادابی کۆمەڵایەتییان دەشێواند، ئاگادارکراونەتەوە ئەگەر پابەند نەبن لە رێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت و سزا دەدرێن.

روونیشیکردەوە، هەر کەسایەتییەکی سۆشیاڵ میدیا سووکایەتی بە هەر کەسێک بکات، ئەوا قوربانییەکە دەتوانێت سکاڵای لەدژ تۆمار بکات، ئەوکات ئاسایش بێ گوێدانە ناوبانگ لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکات.

جەختیشیکردەوە، لەمەودوا ئاسایش لایڤەکانی تیکتۆک سنووردار دەکات، بەم هەنگاوەش ڕێگە لە تێکدانی ئادابی کۆمەڵایەتی و شیرازەی خێزان دەگیرێت.

ئەمانەش هەن

کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە مووچە بەڕێوە دەچێت

hakar

ئاگادارییه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ كاسبكاران.

hakar

عێراق بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا و ئێران شێوازی نوێ پەیڕەو دەکات

hakar