25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئۆتۆمبێلەکەم لە ڕێگای کۆنتڕۆڵەوە تەقێنرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەوکاتەی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەکرەم ساڵح دەگاتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ئەوەی بەرەو شوێنی کارەکەی بڕوات، ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕێگای بۆمبێکەوە دەتەقێتەوە و خۆی و شوفێر و پاسەوانێکی لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەبن و بە خێرایی دەتوانن لە ئۆتۆمبێلەکە بێنە دەرەوە بەر لەوەی ئاگر بگاتە ناو ئۆتۆمبێلەکە.

دوای ڕووداوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەکرەم ساڵح گوتی: بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:30ی خوله‌ك لەو کاتەی لە شوێنی پشوودانم ویستم بۆ سەر کارەکەم بچم کاتێک گەیشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم، بۆمبێک لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەم تەقیەوە و ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرت، خۆشبەختانە پێش ئەوەی ئاگرەکە بگاتە ناو ئۆتۆمبێلەکە، خۆم و شوفێرەکەم و ئەو پێشمەرگەیەی لەگەڵم بوو، توانیمان خۆمان ڕزگار بکەین، پێشتر ئۆتۆمبێلەکە لە حەوشەی ماڵەوە بوو، نزیکەی چارەگێک دەبوو ھێنابوویانە دەرەوە، کەواتا لە دوورەوە چاودێری کراوە و لە ڕێگای کۆنتڕۆڵەوە تەقێنراوەتەوە”.

ئەکرەم ساڵح گوتیشی: “ئەمە کردەوەیەکی تیرۆرسیتییە، ئەوەی ڕوویداوە جگە لە بابەتێکی ئەمنی ھیچ بابەتێکی دیکە بەدی ناکەم، داوا لە دامودەزگاکانی سنوورەکە دەکەم لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکەن و چاوەڕیی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین بۆ ئەوەی بگەینە سەرەداوێک و تۆمەتبارانی ئەو کردەوەیە بۆ ھەموولایەک ئاشکرا بکرێن، ئەوەی ڕوویدا ڕەنگە جێگای گومان و تێبینی بێت، بەڵام ھەموو ئەوانە لێدەگەڕێین تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیەندرێن، چونکە جۆری کردەکە بە کەسانی ناشارەزا ناکرێت، تەقینەوەکە لە ڕێگای بۆمبی چێنراو بوو لە ژێر ئەو تایە دانراوەتەوە کە من لێی دادەنیشم، ڕەنگە ئەم کردەوەیە لەلایەن لایەنێک یان گرووپێکەوە ئەنجام درابێت بەڵام ئەوە بۆ دەزگا ئەمنییەکان بەجێدەھێڵین”.

ئەمانەش هەن

ئاوات شێخ جەناب: داوای 949 ملیار دینارمان له‌ بەغدا كردبوو، بەڵام 560 ملیار دیناریان ناردووه

hakar

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

hakar

بەرپرسێکی باڵای عێراق زەنگی دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکانی سوریای لە عێراق لێدا

hakar