25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

خولێكی سەربازی بۆ پێشمەرگە دەكرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی عێراق، خولی سەربازی دەكاتەوە و هەر پێشمەرگەیەك ئارەزووی هەبێت دەتوانێ بەشداری بكات.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: دوێنێ شەممە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاگاداریێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی 88ی تەئهیلی.

راشیگیاند: هەر پێشمەرگەیەک کە ئارەزووی بەشداریکردنی خولەكەی هەبێت دەتوانێت لە رێگەی یەکەکانی خۆیانەوە پەیوەندی بە ئیدارە و میرەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولەكە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا كە لەماوەی 72 كاتژمێردا ناوەكان بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق بەڕێ دەكرێن.

هەروەها چەند تێبینییەكیشی دیاریكردووە بۆ سەرجەم پێشمەرگەكان ئەوانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە:-

1-  پێویستە داواخواز دەرچووی کۆلێژی مەدەنی بێت.

2-  تەمەنی لە 7/1/ 1994 بەسەرەوە بێت.

3-  لە پشکنینە پزیشکییەکان دەربچێت.

4- هەروەها تەواوی ئەو مەرجانەی تێدابێت کە لە کۆلێژە سەربازییەکان پەیرەو دەکرێت.

ئەمانەش هەن

بەناوبانگترین رۆژنامەی ئەمریکی، کاتی هێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرا دەکات

hakar

پارتی، یەکێتی خستەخوارەوە

hakar

شەپۆلێکی گەرما دەگاتە سەر زەوی هۆکارەکەی پەیوەندی بە تەقینەوەی خۆرەوە هەیە

hakar