13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە لە بەغدا

سەرۆک بارزانی لە کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە سوننەکان لە بەغدا ڕایگەیاند،  بارودۆخێکی سیاسیی نوێ لە عێراق هاتووەتە ئاراوە و ئەمەش دەرفەتی تێپەڕاندنی بەربەستەکان زیاتر دەکات.

سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، لە ماڵی خەمیس خەنجەر بە ئامادەبوونی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم لەگەڵ سەرکردەکانی سوننە کۆبووەوە و چەندین پرسی ناوخۆیی و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 هاوپەیمانیی سیادە کە خەمیس خەنجەر سەرکردایەتیی دەکات ڕایگەیاند، “هەردوولا چەندین مەلەفیان تاوتوێ کرد وەکو؛ میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان، مەلەفی نەوت و بودجە و بارودۆخی سیاسی.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە داوە بارودۆخێکی سیاسیی نوێ و کرانەوەیەکی ڕوون بۆ چارەسەری کێشەکان هاتووەتە ئاراوە و ئەمەش دەرفەتی تێپەڕاندنی بەربەستەکان زیاتر دەکات.

 خەمیس خەنجەر دووپاتی کردووەتەوە هەرێمی کوردستان جەمسەرێکی سیاسیی سەرەکییە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانیش بۆ نزیکردنەوەی گۆشەنیگاکان و هەوڵدان بۆ یەکخستنی تێڕوانینەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی بەرز دەنرخێنێت.

ئەمانەش هەن

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی نەمسا

hakar

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

hakar

ئیسڕائیل هێرشدەکاتەسەر ئێران

hakar