13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا.

له‌ سلێمانی حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا. د. سه‌ركار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان  راگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و توشبووەکە گەنجێکی تەمەن 18ساڵانه‌ و دانیشتووی شارۆچکەی رانیەیە.

گوتیشی، گەنجەکە پیشەی قەسابە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا پێنج حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە دوو حاڵەتیان لە سنووری پارێزگای دهۆکە و سێ حاڵەتەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانییە.

ئەمانەش هەن

پارتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەردەگرێت

hakar

مەسرور بارزانی بەردی بناخەی بازاڕی سەوزە و میوەی ئاکرێ دادەنێت.

hakar

وەڵامێكی توند لە ئەحمەد كانییەوە بۆ سەعدی پیرە

hakar