25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

وادەی گەڕانەوەی حاجییانی ھەرێمی كوردستان دیاریكرا

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی لە رۆژی 22\6\2024 لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرێ دەکەون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت،یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستانیش بەرێگەی ئاسمانی لە رۆژی 24\6\2024، لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان هەروەها رایدەگەیەنێت کە دواین کاروانی حاجیانی کوردستان لە رۆژی 30\6\2024، لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.

هەر لە راگەێندراوەکەدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان داوا لە کەسوکاری حاجیان دەکات، کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فرۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجیان چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فرۆکەخانەکان دروست نەبێت و هاوکاری دەزگاکان پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکوو حاجیان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.

ئەمانەش هەن

ھەندێ لایەنی شیعە بۆیان بڕەخسێ لە سەددام خراپتر حوکم دەکەن

hakar

بەغدا.. سەرۆکوەزیران سودانی پێشوازی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات

hakar

ئه‌مڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەندرێت.

hakar