13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

شەڕ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دروست بووە ، بەهۆیەوە 13 کەس بوونە قوربانی.

فەرماندەیی پۆلیسی نەجەف ڕایگەیاند، بەهۆی نەهوەی عەشایەرییەوە کەسێک کوژراوە و 12ـی دیکەش بریندار بوون.

پۆلیسی پارێزگای نەجەف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، لە یەکێک لە هۆڵەکانی هاوسەرگیری لە نەجەف، شەڕ دروست بووە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی ناکۆکی عەشایەرییەوە، لەو هۆڵە شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و تەقەیان کردووە، کە بەوهۆیەوە 12 هاووڵاتی بریندار بوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و یەکێکیشان گیانی لەدەستداوە، هەروەها دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیانلە بارەی ڕووداوەکە و گەڕان بەدوای بکوژەکەدا دەستپێکردووە بە مەبەستی دەستگیرکردنی و دادگاییکردنی”

ئەمانەش هەن

20 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە سعودییە بێسەروشوێن بوونە.

hakar

ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە عێراق

hakar

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

hakar