25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

زانیاری نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا

بە مەبەستی خێراکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان کراوە، داوا دەکات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکاندا شوێنی ئەو زەوییانە دیاری بکرێت کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت.

باسیله‌وه‌شكرد ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ مەتر چوارگۆشەیە، ٨م *٢٥* درێژی و پانی پارچە زەوییەکەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٧ی ئازار ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکرد، لەنێویاندا دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.

ئەمانەش هەن

دۆخەکە ئاڵۆزە

Mahir

وەزیری پەروەردە ، هەر کەسێک دزە بە پرسیارەکان بکات سکاڵایی یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.

hakar

نێوەڕۆکی ئەو یاداشت و ڕێککەوتنامەی لە بەغدا لەنێوان عێراق و توررکیا واژۆ کران

hakar