تەممووز 28, 2026
rasr.press

گرنگ، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.

لەم دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

هەر لەم دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوونە.

ئەمانەش هەن

وەڵامێک بۆ بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

hakar

بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا سەبارەت بە ناردنی كۆچبه‌رانی بۆ ڕواندا.

hakar

وەڵامێكی توند لە ئەحمەد كانییەوە بۆ سەعدی پیرە

hakar