13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

کۆمیسیۆن: تا ئێستە 39 سکاڵا و 26 پێشێلکاری تۆمار کراوە.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: “لە ڕێگەی لیژنە لاوەکییەکانی ناو فەرمانگەکان، تا ئێستە 26 پێشێلکاری و 39 سکاڵا تۆمار کراوە”.
شەممە، 12ـی ئۆکتۆبەری 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: “ژمارەی ئەو سەرپێچیانەی کە لە ڕێگەی لێژنە لاوەکییەکانی ناو فەرمانگەکانەوە تا ئێستە لەلایەن لیژنەی ناوەندییەوە وەرگیراوە، 26 پێشێلکارییە، کە هەندێکیان بە بڕیاری ئەنجوومەن دەرچوون و هەندێکی دیکەشیان لە ژێر لێکۆڵینەوە و شیکاریدان.
گوتیشی: “ژمارەی ئەو سکاڵانەی ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراوە تا ئێستە بووەتە 39 سکاڵا”.
پێشتر لای خۆیەوە عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕایگەیاندبوو، کۆمیسیۆنی باڵا لەلایەن تیمەکانیەوە بە وردی چاودێریی شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەکات و هەروەها لایەنی سەرپێچیکار سزا دەدات.
گوتیشی: “چەندان سەرپێچی تۆمار کراوە، هەروەها کێشەی زۆرمان لە گوتاری مێدیایی لایانەکان هەیە کە زۆر جار ئاگادارمان کردوونەتەوە، دەبێت گوتارەکانیان بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بێت”.
جەختی لەوەش کردەوە، کەس ناتوانێت کارتی بایۆمەتری کەسێکی دیکە بەکاربهێنێت، تەنیا دەنگدەر دەتوانێت بە کارتی خۆی دەنگ بدات.

ئەمانەش هەن

نزیکەی 2,000 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ کوردستان.

hakar

گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی فڕۆكه‌وانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن ده‌ست پێ ده‌كات.

hakar

سەرۆک بارزانی: لە خودا داواکارم جەژن ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری

hakar