14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: نوسینگەی هەولێر داوایەک ئاراستەی دەنگدەران دەکات و بڕۆن کارتەکانتان وەرگرنەوە

ڕاست پرێس
نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “داوا لە دەنگدەرانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکه‌ین سەردانی بنکەکانی بایۆمەتری بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان” .

ئاماژەی بەوەش کردووە، “داواکارین لەو دەنگدەرانەی تاوەکوو 10/3/2024 لە بنکەکانی کۆمیسیۆن تۆمارەکانی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە، دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان”.

باسی لەوەش کردووە، هەروەها بنکەکانی سەر بە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژانە لە یەکشەممە تاوەکوو پێنجشەممە لە کاتژمێر هەشتی بەیانیانەوە تاوەکوو سێی دوا نیوەڕۆ کراوەن و پێشوازی لە هاووڵاتییان دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی دوێنێ دووشەممە، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چەند بڕیارێکی پەسەند کردووە، لەوانە بڕیاری دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە هەرێمی کوردستانی بە سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە) دابەشکراوە و 95 کورسی گشتی و 5 کورسی بۆ پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان تایبەت کراوە

ئەمانەش هەن

نێچيرڤان بارزانى پەیامێکی بۆ يادى ئه‌نفالى بارزانيیان بڵاو کردەوە.

hakar

ئەلینا ڕۆمانۆڤێسکی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.هێرش بۆ سەرژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

hakar

بەھۆی ئەمریکاوە بەسەدان پلەداری ئێرانی لە کووشتن رزگاریان بوو

hakar