13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە


ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا ، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عێراقەوە ئەنجامدرا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایا گوتویەتی ( دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە ) ! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوە و سەرۆکی حکومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە.

ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش ، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمانەش هەن

هەواڵێکی خۆش گەیشت لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار

hakar

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە تڕەمپ دەکات

hakar

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كێشەی زەویی سندووقی لە سنووری گەرمیان چارەسەر كرا.

hakar