13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

پیشبینی دەکرێت ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق بگاتە 13 ملیۆن کەس.

دەستەی گەشتوگوزاری سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق پیشبینی دەکات ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ عێراق بگاتە 13 ملیۆن کەس، ئەو ژمارەیەش دوو هێندەی پێشبینییەکانی ئێرانە.

ڕؤژنامەی “سەباح”ـی حکوومی بڵاوی کردووەتەوە، بەڕێوەبەری بەشی گرووپە گەشتیارییەکان لە دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری، مەهدی غەزبان ساعدی، ڕایگەیاندووە “پێنج دەروازەی وشکانی وەک “زەرباتیە و شەلەمچە” ئامادە کراون بۆ وەرگرتنی هاتنی زیارەتکاران لە ئێرانەوە، هیوادارە ژمارەی زیارەتکاران بگاتە 13 ملیۆن کەس”.

ئاماژەی بەوەش کرد: جگە لە دەروازەی “شەیب” کە بۆ پێشوازیی لە زیارەتکارانی ئەفغانستان و پاکستان و نەتەوەکانی دیکە ئامادە کراوە، بە یەکێک لە قەرەباڵغترین دەروازەکان دادەنرێت. هاوکات دەروازەی “سەفوان”یش بۆ زیارەتکارانی وڵاتانی کەنداو ئامادە کراوە، هەروەها دەروازەی مونزرییە لە مەندەلی ئامادە کراوە بۆ هاتنی تورک و ئازەربایجانییەکان.

ساعدی گوتیشی: زیاتر لە 40 کابینە ئامادە کراون بۆ مۆرکردنی پاسپۆرتەکان، جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و کەپر. هەروا هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەف بۆ گەشتە ئاسمانییەکان ئامادە کراون کە زیارەتکاران دەتوانن لەڕێگەی هێڵی ئاسمانییەوە گەشت بکەن بۆ عێراق.

ئەمانەش هەن

پۆتین بەداواکەی دۆناڵد تڕەمپ ڕازیبوو

hakar

رۆمانۆوسكی: وڵاتانی دیكه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

hakar

بکـ.ـوژی هاوڵاتیەکەی گوندی دووسەرە دەستگیرکرا

hakar