14 C
Chicago
ئایار 31, 2026
rasr.press

وەزارەتی دارایی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و ئەنجومەنی ئابوری هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

لەدرێژەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری لەهەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/٩/٨ ) کۆبونەوەیەکی تایبەت بەچارەسەری کێشە ئابوری و داراییەکان لە نێوان هەردولا بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکە هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر فواد حسێن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و عەمار سوبحی خەڵەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ژمارەیەک لەڕاوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و لەهەرێمی کوردستانیش هەریەک لە بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئامادەی بوون.

کۆبونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو، هەردولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردولا بەتایبەت ئەو کێشانەی ڕەهەندی دارایی و و ئابورییان هەیە لە سەر بنەمای یاساو دەستوور.

لەکۆبونەوەکە پرسی بودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و خاڵەسنوریەکان و ڕێکارەکانی باج گفتوگۆیان لەبارەوە کراو هەردولا هاوڕابوون میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێنەوە.

بڕیارە کۆبوەنەوەکان سبەی دووشەممە درێژەی هەبێت و چاوەڕوان دەکرێت دەرئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشیان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بێت.

ئەمانەش هەن

لە بارەی ھەرسێ مووچەکە بەرپرسێکی باڵای کورد زانیاری نوێی ئاشکرا کرد

hakar

وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران

hakar

ئاژانسی ناسا بە نیازە هێڵی ئاسنین لەسەر ڕووی مانگ دروست بکات

hakar