تەممووز 28, 2026
rasr.press

وادەی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشكرا كرا

ئەمڕۆ پێنجشەم وەزیری دەرەوەی توركیا بەسەردانێك گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئەم سەردانە لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان دادەنرێت بۆ سەردانە فەرمییەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە فڕۆكەخانەی بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ كرا.

ئامانج لە سەردانەكەی ئەمجارەی فیدان ئامادەكارییە بۆ سەردانە فەرمییەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

ئەحمەد یەڵدز جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا هەر ئەمڕۆ پێنجشەم بە میدیاكانی رایگەیاندبوو كە سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق لەم مانگەدا (ئادار) دەبێت.

جەختیشی كردبووەوە كە بەگوێرەی ئەو پلان و ئامادەكارییانەی كراون، سەرۆك كۆماری توركیا پێش كۆتاهاتنی ئەم مانگە دەگاتە عێراق.

ئەمانەش هەن

یۆنامی لەم مانگە کۆتایی بە ئەرکی جێنین پلاسخارت دێت

hakar

مەسرور بارزانی: دەبێت بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکرێنەوە.

hakar

نوری مالیکی بڕیاریدا

Mahir