تەممووز 28, 2026
rasr.press

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بۆ جاری سێیەم درێژکرایەوە.

کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ جاری سێیەم و ماوەی دوو کاژێری دیکە و تاوەکو کاژێر 00:00 بە کاتی تاران (کاژێر 23:30 بە کاتی هەولێر) درێژکرایەوە.
پێشتر لە کاژێر 18:00 تاوەکو 20:00 بە کاتی تاران درێژکرابووەوە. دواترش لە کاژێر 20:00 بۆ 22:00 بۆ جاری دووەم درێژکرایەوە، جاری سێیەمیش تاوەکو کاژێر 00:00 درێژکرایەوە.
لە کاژێر 08:00ـی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی ئێرانی کراونەتەوە، بڕیاربوو کاژێر 18:00 بە کاتی تاران دابخرێن، بەڵام وادەکە تائێستا سێ جار درێژکراوەتەوە.
موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەڵێت، وەزیری ناوخۆی ئێران مافی هەیە تاوەکو کاژێر 12ی شەو هەڵبژاردن درێژ بکاتەوە، ئەگەر پێویست بکات.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا کاتی هەڵبژاردن تاوەکو 12ی شەو درێژکرایەوە و دوای ئەوەش ئەو کەسانەی لە نێو بنکەکانی دەنگداندا بوون توانییان دەنگ بدەن.
رکابەرایەتییەکە لەنێوان سەعید جەلیلی، سکرتێری پێشووتری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کە لە باڵی نەریتخوازانە و مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ریفۆرمخوازەکانە.

ئەمانەش هەن

ژمارەی ئەو حاجییە کوردانەی تائێستا لە مەککە بێسەروشوێنن ئاشکرا دەکرێت

hakar

لە ئەنقەرە هێرشکرایە سەر بارەگای دەم پارتی.

hakar

“نیگەرانین لە هێرشی سەر گێلگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی كوردستان”. وەزارەتی دەرەوەی چین

hakar