25.7 C
Chicago
ئەیلوول 12, 2026
rasr.press

هێرشکرایە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای سور

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە حووسییەکان بە ئاراستەکردنی سێ مووشەکی بالیستی بۆ دەریای سوور، زیانیان بە کەشتییەکی بازرگانی گەیاندووە و ھاوکات فەرماندەییەکە، تێکشکاندنی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بارەی خستنەخوارەوەی چەند مووشەكێكی بالیستی حووسییەكان لە دەریایی سوور ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزی دەریایی وڵاتەکەمان لە دەریای سوور پێنج مووشەكی حووسییەكانی خستە خوارەوە.

دەشڵێن، ئەو موشەکانە لەلایەن حوسیەکانەوە ئاڕاستەی چەند كەشتییەکى بازرگانی لە ناوچەكە كرابوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بەدەستیان گەیشتووە، سێ لەو مووشەکانە بەر کەشتی “M/V Lax” کەوتووە، بەڵام لە ڕۆیشتنی بەردەوام بوو.

هاوکات حووسییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ دوو كەشتی جەنگی ئەمریكیمان لە دەریای سوور کردووەتەوە ئامانج و هەر ئەمڕۆ لە زەریای هیندیدا سێ كەشتیمان كردە ئامانج، كە یەكێك لەوانە ئەمریكی و یەكێكى دیکەشیان ئیسرائیلی و ئەوی دیکەیان ئاڵای یۆنانی لەسەر بوو.

ئەمانەش هەن

نەوتی برێنت بۆ سەرووی 82 دۆلار بەرزبووەوە

hakar

دارایی عێراق راگەیەنراوێکی تری لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ھەولێر بڵاوکردەوە

hakar

یەکێتیی ئەورووپا بە 10 ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی لوبنان دەکات.

hakar