13.8 C
Chicago
تشرینی یەکەم 27, 2026
rasr.press

لە مەرزێکی هەڵەبجە کارمەندێک سەدان ملیۆن دینار دەدزێت و ڕایکردووە

پۆلیسی گەرمیان بەدوای  کارمەندێکی دەروازەی پشتە دەگەڕێت، کە زیاتر لە 240 ملیۆن دیناری بردووە و ڕایکردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە 15-8-2024، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی پشتە سکاڵایەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان کردووە، لەسەر ئەوەی کارمەندێکی دەروازەکە زیاتر لە 240  ملیۆن دیناری دزیوە و ڕایکردووە.

عەلی جەمال؛ گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان  ئاشکرایدەکات:پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێکمان لەبارەی شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنەکەوتووە.”

ئەو پارەی دزراوە باج و ڕسوماتی کاڵا هاوردەکانە کە لە دەروازەکە کۆدەکرێتەوە.

دەروازی پشتە، دەروازەیەکی سنووری نافەرمییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، دەکەوێتە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.

ئەمانەش هەن

لە سلێمانی دایك و كچێك بە چەقۆ پیاوێك دەكوژن

hakar

50 ساڵ لەمەوبەر لەیلا قاسمو هاوڕێکانی لە سێدارە دران

hakar

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان دەکات

hakar